وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی نوسراوێكی “ساختە”وە هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رونكردنەوەی لەبارەی نوسراوێكی “ساختە”وە بڵاوكردەوەو رەتیدەكاتەوە هیچ دەستگیركراوێكی عەسائیبی ئەهلی حەقیان رادەستی حەشدی شەعبی كردبێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێشتر نوسراوێكی “ساختە” لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە باس لەرادەستكردنی دەستگیركراوێكی عەسایبی ئەهلی حەق دەكات بە حەشد، بەڵام ئەوە راست نییەو كەس رادەستی ئەو هێزە نەكراوە.

باس لەوەدەكات، رێوشوێنی توند دژی ئەو كەسانە دەگرنەبەر كە بەوشێوەیە نوسراوی ساختە بڵاودەكەنەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت پێشتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بەشێك لە میدیاكاندا نوسراوێك بڵاوكرایەوە كە گوایە لەلایەن دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵییەوە دەرچوە و یەكێك لەدەستگیركراوەكانی عەسائیبی ئەهل حەق رادەستی حەشدی شەعبی كراوە.

شەوی رابردو چەكدارانی عەسائیبی ئەهلی حەق بەناوشاری بەغدا بڵاوبونەوە، گرژی و ئاڵۆزی لە شارەكە دروستبوو، بەوهۆیەوە سەرۆك وەزیرانی عێراقیش چووە شەقام و رایگەیاند، ئامادەی شەڕی یەكلاكەرەوەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا