پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشتەجێبوون لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیركردنی زیاتر لە 100 سەرپێچیكاری بیانی لەبەغدا راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشتەجێبوون لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 12ی حوزەیران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند “هێزە ئەمنییەكان توانیان لەناوچەكانی تاجی و توبجی لەبەغدا 102 سەرپێچیکاری بیانی دەستگیر بكەن”.
لەبەیاننماكەدا هاتووە، دەستگیركردنی ئەو سەرپێچیكارانە بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوە و هێزی پاراستنی وشکانی بووە، لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا دەستپێكردووە.