ئەگەری دامەزراندنی بنکەیەکی نوێی سەربازی تورکیا لەنزیک شەنگال

پۆڵەتیک پرێس

عەلی ورهان، ئەندامی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاشکرایکرد، هێزەکانی تورکیا هەوڵدەدەن بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی نوێی سەربازی لەسەر سنوری نێوان پارێزگاکانی دهۆک و نەینەوا.

عەلی ورهان بەمیدیا لۆکاڵییەکانی ڕاگەیاند، دامەزراندنی ئەو بنکە نوێیەی تورکیا نزیک لەقەزای شەنگال دەبێت و هێزەکانی تورکیا بەنزیکەیی ڕۆژانە لەڕێی وشکانی و ئاسمانیشەوە ناوچەکە دەگەڕێن تا گونجاوترین جێگە بۆ بنکە نوێکە دیاریبکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا وەزیری بەرگری تورکیا بەمەبەستی گەڕان بەدوای ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان، پەیمانیدا هێرشبکاتەسەر قەزای شەنگال.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا