هەپەگە كوژرانی ژمارەیەك سەربازی توركیای لە هەفتانین راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند، لە هەفتانین بە چالاکییەکی سابۆتاژ سێ سەربازی سوپای توركیا كوژراون و زرێپۆشێکیش تەقێنراوەتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی نوێترین چالاکیی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بڵاوکردەوە:”

لەڕاگەیەندراوەكەی هەپەگە دا ئەوەشهاتووە، ڕۆژی 29ی ئاب و لە کاتژمێر03:00 بۆ09:20 خولەکی بەیانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە گازی ژەهراوی و فڕۆکەی جەنگیی گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێیان بۆردوومان کرد و پاشان هەوڵی پێشڕەوییاندا، بەڵام بە دەستێوەردان و بەرخۆدانی گەریلاکانی وەرخەلێی پیلانی داگیرکەران پووچەڵکرایەوە و لە کۆتاییدا ناچاربوون بەبێ بونی هیچ ئەنجامێک بکشێنەوە.

دەقی راگەیەندراوی هەپەگە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوردا

ڕۆژی ٢٧ی ئاب و لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بەیانی لە گۆڕەپانی شەهید کەنداڵ لە ناوچەیەکی نێوانی گۆڕەپانی دەریی داوەتیە و گردی شەهید ڕێناسدا چالاکی سابۆتاژ لە بەرامبەر زرێپۆشێک ئەنجامدرا و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا بە لایەنی کەمەوە سێ داگیرکەر سزادران، چوار داگیرکەریش برینداربوون و زرێپۆشێک لەگەڵ ئەو تەقەمەنیانەی کە هەڵی گرتبوو تەقێندرایەوە، داگیرکەران پاش ئەو چالاکییە کوژراوەکانیان بە هێلیکۆپتەر گواستەوە.

لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی هەرێمی ئاڤاشیندا

ڕۆژی ٢٨ی ئاب و لە کاتژمێر ١٠:٣٠ بۆ ٠٢:٣٠ پاشنیوەڕۆ بە گازی کیمیاوی و تەقەمەنییەوە هێرشی ئاسمانی کرایە سەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی وارخەلێی.
ڕۆژی ٢٩ی ئاب و لە کاتژمێر ٠٣:٠٠ بۆ ٠٩:٢٠ خولەکی بەیانی سوپای داگیرکەری تورک بە گازی ژەهراوی و فڕۆکەی جەنگیی گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێیان بۆردوومان کرد و پاشان هەوڵی پێشڕەوییاندا، بەڵام بە دەستێوەردان و بەرخۆدانی گەریلاکانی وەرخەلێی پیلانی داگیرکەران پووچەڵکرایەوە و لە کۆتاییدا ناچاربوون بەبێ بونی هیچ ئەنجامێک بکشێنەوە.

لە هەرێمەکانی بەرخۆدان سووڕانەوەی فڕۆکەی سیخوڕیی و جەنگیی بەردەوامە:

ڕۆژی ٢٨ی ئاب لە کاتژمێر ١١:١٥ تا ٠٠:٤٥ خولەکی شەو لە هەرێمی ئاڤاشیندا هێلیکۆپتەرەکان بەسەر گۆڕەپانی گردی سۆر، گردی سپی، گردی سلێمان، مەرڤانۆس و تابووری عەرەباندا گەڕان و هێرشیانکردە سەر گۆڕەپانی ستوون و وەرخەلێی لە بەناری گردی شەهید عەلی و گردی شەهید ڕزگار.

ڕۆژی ٢٨ی ئاب لە کاتژمێر ١٠:٠٠ تا ٠١:٠٠ ی شەو لە هەرێمی مەتینادا هێلیکۆپتەرەکان لەسەر هێڵی قاشوورا سووڕانەوە، هەر لەو کاتەدا لە ناوچەی کانی ماسیی سەر بە ناوچەی ئامێدی و نزیک گوندەکانی هرۆر، دێشیشێ، دەرارێ، کێستە و سەرائو، گۆڕەپانی گردی کۆردینە، گردی زەنبوورا، گردی شەهید چیا بە هێلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومانکران.

ڕۆژی ٢٨ی ئاب لە کاتژمێر کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەکی ئێوارە گۆڕەپانی سیدای گوندی کێلێی هەرێمی زاپ لە لایەن بنکەکانی سەر سنوورەوە تۆپباران کران.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا