پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان داوا لە سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دەكات لە ساڵی 2022 هاوكار و پشتیوانی كورتەباڵاكان بن، هاوكات وتەبێژی كۆمەڵەكە دەڵێت، یاسای ماف و ئیمتیاراتی خاوەن پێداویستی تایبەت دوای ئەوەی هەموار كراوەتەوە لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
عومەر جەبار سەرۆكی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕەوشی ئابوری هەرێم كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر خاوەن پێداویستی تایبەت دروستكردووە، لەبەرئەوە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان و سەرۆكایەتییەكانی هەرێم دەكات هاوكار و پشتویانی كورتە باڵاكان بن.
سەبارەت بە هەمواری یاسای ماف و ئیمتیاراتی خاوەنپێداویستی تایبەت “دلێر فەریق” وتەبێژی كۆمەڵەی كورتە باڵاكانی كوردستان ڕایگەیاند، یاسای ماف و ئیمتیاراتی خاوەن پێداویستی تایبەت هەموار كراوەتەوە و لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.