پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، پابەندن بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا.
عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ھەموو رێوشوێنێکی پێویست و ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا.
وتیشی، کۆمسیۆن لایەنێکی جێبەجێکارە و بەگوێرەی یاسا پابەندە بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا.