27 ی ئەم مانگە کۆمسیۆن ژمارە بە لیست و کاندیدە سەربەخۆکان دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رۆژی 27 ی ئەم مانگە بەشێوەی تیروپشک پرۆسەی پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدە سەربەخۆکان ئەنجام دەدرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رايگەیاند، کۆمیسیۆن رێکارەکانی تایبەت بە پێدانی ژمارەی بە  لیست و کاندیدە سەربەخۆکانی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد و بڕیاریدا رۆژی 27 ی ئادار لە ھەولێر پرۆسەکە ئەنجام بدرێت.

وتیشی، پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکان لە ژمارەی 101 و بەرەو سەرەوە دەستپێدەکات و پرۆسەکەش بەئامادەبوونی نوێنەرانی سەرجەم حزب و کاندیدە سەربەخۆکان بەڕێوەدەچێت.

وتەبێژی کۆمیسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەیەکی فەرمانگەی ھەڵبژاردنی کۆمیسیۆن راستەوخۆ سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیە دەکات و دواتریش ئەنجومەنی کۆمیسیاران دەرئەنجامی کاری لیژنەکە پەسەند دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا