پۆڵەتیك پرێس
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی سوریا له وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌ستیپێكرد و ئه‌ڵمانیا و توركیا رێگه‌یان به سوریا نه‌دا پرۆسه‌كه له وڵاته‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 20-5-2021 پرۆسه‌ی ده‌نگدانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی سوریا له وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌ستیپێكرد و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له سه‌عات 7 ی به‌یانییه‌وه له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی رێگه‌یان داوه پرۆسه‌كه بكرێت كراوه‌ته‌وه.
پرۆسه‌كه له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عیراق و ئوسترالیا و یابان و چین و مالیزیا و ئه‌نده‌نوسیا و پاكستان و هندستان و عه‌ممان و ئێران و ئه‌رمینیا و ئه‌بوزه‌بی و لوبنان ده‌ستیپێكردوه.
بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەسوریا بۆ دیاری كردنی سه‌رۆكی نوێی سوریایه كه له ئێستادا به‌شار ئه‌سه‌د سەرۆكایەتی دەكات.
هاوكات بڕیارە 26 ئایار پرۆسەی هەڵبژاردن له‌ناوخۆی سوریا به‌ڕێوه‌بچێت، ئەوەش لەكاتێكدایە ئیداره‌ی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان بڕیاریداوە بەشداری پرۆسەكەنەكات بەوهۆیەشەوە تەها له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سوریا هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت.
بەگوێرەی ئامارەكان بۆ هەڵبژرادنی سەرۆکایەتی سوریا نزیکەی 51 کەس خۆیان کاندید کردووە، كە حەوت كاندییان ژنن و لەنێو سەرجەم كاندیدەكانیشدا ژمارەیەكی كەم ركابەری بەشار ئەسەدی سەرۆكی ئێسای سوریا دەكەن.
جێی ئاماژەیە هەر کاندیدێک پێویستی بە دەنگی ٣٥ پەرلەمانتار هەیە تا بەشێوەیەکی فەرمی ببێتە کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا، لەماوەی رۆژانی داهاتوودا پەرلەمانتاران دەست دەکەن بە دەنگدان بۆ کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا .