سەدر: هێرشكردنەسەر بارەگای هاوپەیمانان بۆ دواخستی هەڵبژاردنە

پۆڵەتیك پرێس

سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در رایگەیاند، یەكێك لەهۆكارەكانی هێرشكردن موشه‌ك بارانكردنی هێزه‌كانی ئەمەریكاو هاوپەیمانان له‌لایەن هەندێك لەهێزە میلیشیاكانەوە بۆ ئەوەیە ده‌یانه‌وێت ئاسایشی عێراق بشێوێنن و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق دوابخه‌ن .

موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در رایگەیاندووە، هێرشكردنە سەر بارەگای هێزه‌ بیانییەكان له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه‌،چه‌ند کەس و لایه‌نێكی لەپشتەوەیەو ده‌یانه‌وێت ئاسایشی وڵات بشێوێنن و هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخه‌ن و بیانوو بدەن بەهێزە دەرەكییەكان تا لەكشانەوەیان لەعێراق پەشیمان ببنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، مانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانییەكان لەعێراق به‌ سوودی میلیشیاكانه‌ بۆ تێوه‌گلانی عێراق له‌ شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل وسووریا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا