دوو مەرج بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دادەنرێت

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی هەینی کوتلەی هیوای کوردستانی ئاماژەی بەو دوو مەرجەکرد کە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق دانراون.

لەوبارەیەوە سەرکەوت شەمسەدین، ئەندامی کوتلەی هیوای کوردستانی رایگەیاند، ئێمە دەنگ لەسەر هیچ رێککەوتنێکی نێوان بەغدا و هەرێم نادەین ئەگەر بەبازاڕکردنی نەوت لەڕێی کۆمپانیای سۆمۆ و دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بێ لێبڕین و دواکەوتن لەخۆنەگرێت.

باسی لەوەشکرد، هەندێک لە کوتلە سیاسییەکان لە بەرژەوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان وازیان لە مەرجی بەبازاڕکردنی نەوتی هەرێم هێناوە لەڕێی کۆمپانیای سۆمۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەبازاڕکردنی نەوتی هەرێم لەڕێی کۆمپانیا حزبییەکانەوە بووەتەهۆی بەهەدەردانی دارایی گشتی عێراق و ناپاکییە لە دەستور و گەلی عێراقی.

شەمسەدین وتیشی: مەرجێکی دیکە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و دانانی میکانیزمێکە تا پەرلەمان لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو هەڵبژاردن ئەنجام بدات.

بڕیارە رۆژی شەممە 27ی ئازار پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسایی بودجە كۆبێتەوە، تائێستاش پشكی هەرێم لە پرۆژەیاساكە یەكلانەكراوەتەوە، پەرلەمانتارانی لایەنە شیعەكان تائێستاش پشكی هەرێم بە گرفتی گەورەی بەردەم تێپەڕاندنی بودجە دەزانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا