پۆڵەتیك پرێس
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو رۆژێك بۆ سەردانی سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان دیاریدەكەن.
مونا قەهوەچی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بەماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی وادەی دانیشتنی تایبەت بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەت كۆبووەو بڕیارە هەفتەی داهاتوو رۆژێك دیاری بكرێت تاوەكو سەردانی پەرلەمان بكات.
وتیشی، “لەو سەردانەدا بەهیچ شێوەیەك بابەتی پرساندن و لێسەندنەوەی متمانەی سەرۆكی حكومەتی تێدا نییەو پەرلەمانتارانیش دەتوانن لە چوارچێوەی پرسی چاكسازی و پەیوەندی هەرێم و بەغداو كۆرۆناوە گفتوگۆ بكەن”.
پێشتر 23 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان واژۆیان لەسەر بابەتی پرساندنی سەرۆكی حكومەت كۆكردەوە تاوەكو لە بارەی دواكەوتن و لێبڕینی مووچەوە بانگهێشتی پەرلەمانی بكەن.
بەهۆی ئەو فشارانەشەوە مەسرور بارزانی بەپێی مادەی ٦٦ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، داوای لە پەرلەمان كرد دانیتنێكی بۆ رێك بخەن تاوەكو بەدەر لە داواكارییەكەی ئەو پەرلەمانتارانە لەبارەی چەند پرسێكی دیكەوە وتارێك پێشكەش بكات.