سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەبارەی چەند بابەتێكی تایبەت بە هەرێم و عێراق قسە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 11:00 سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی ئەنجام بدات.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانییدا، باس لە دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی و مافە دەستوورییەكانی هەرێم و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە دەكات.

رۆژی دووشەممەی رابردوو هەرچوار سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.

لە راگەیەندراوێكیشدا رایانگەیاند: بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق پێچەوانەی دەق و گیان و بنەما راستەقینەكانی سیستمی فیدراڵییە و پێشێلكردنێكی زەق و ئاشكرای ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا