مەسرور بارزانی و شاندی سوننەكان بارودۆخی عێراقیان تاوتوێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی دووشەممە 11_9_2022، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە كرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی كۆبونەوەكە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، ئەمڕۆ پێشوازیمان لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە كرد. لە دیدارەكەدا دوایین گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی دۆخی گشتیی عێراقمان تاوتوێ كرد.

پێشتر شاندی سوننەكان لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی كۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بارەگای بارزانی، هەردولا جەختیان لە گرنگیی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەختە كردەوە ئەویش لەدوای ئامادەسازییە یاساییەكان و بەپێی میكانیزمە دەستورییەكانی بەر لە پێكهێنانی حكومەتێك كە خاوەن دەسەڵاتی تەواو بێت و متمانەی هەمو لایەك لەسەر بەرنامەكانی بێت، جەختیش لە پێویستیی بەردەوامیی كاروباری ئەنجوومەنی نوێنەران هەتا بەڕێوەچونی هەڵبژاردن كرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا