ئاشتی هەورامی گیانی لەدەستداوە؟

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەنگۆی گیانلەدەستدانی وەزیری پێشووی سامانەسروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاودەبێتەوە، پۆڵەتیك پرێس لەزاری سەرچاوەیەكەوە ئاشكرایدەكات، ئەو هەواڵە ساختەیە، هاوكات نوێترین زانیاریی لەبارەی چارەنوسی ئاشتی هەورامی ئاشكرادەكات.

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە سۆشیاڵ میدیاكانی باشووری كوردستان دەنگۆی مردنی ئاشتی هەورامی، وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە، بەڵام بەگوێرەی بەدواداچونێكی “پۆڵەتیك پرێس” دەركەوت ئەو بابەتە هەواڵێكی هەڵبەستراو بووە و دووربووە لە ڕاستی بەڵام زانیاری وردترمان لەبارەی ئاشتی هەورامی دەستكەوتووە، كە ئێستا ناوبراو لە بەریتانیا دەژی و ماوەیەكی زۆرە نەگەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگەیاند، “تا پێش دەستبەكاربوونی كەمال ئەتروشی وەك وەزیری سامانە سروشتییەكان، ئاشتی هەورامی ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بوو بۆ كاروباری وزە، بەڵام دوای دەستبەكاربوونی ئەتروشی، ئاشتی هەورامی سەرجەم دەسەڵاتەكانی لێوەرگیراوەتەوە و ئێستا تەنیا لەسەر كاغەز ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەتە، ئەگەر نا هیچ ڕاوێژێكی پێناكرێت و ماوەیەكی زۆرە نەگەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان، تەنانەت بەشداریی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران ناكات”.

پۆڵەتیك پرێس زانیویەتی، مەسرور بارزانی بە شەخسی لە ئاشتی هەورامی نیگەرانە ئەویش بەهۆی هەردوو دۆسیەی پشكی كێڵگەكانی (تۆپخانە)‌و (كوردەمیر)ی ناوچەی گەرمیان كە كۆمپانیای (دایناستی پترلیۆم) سكاڵای لەسەر ئاشتی هەورامی‌و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی تۆماركردووە‌و داوای (ملیارێك‌و 600 ملیۆن) دۆلار قەرەبووی كردبوو، بابەتەكە تەنیا پارە نەبوو، سەروەری هەرێمی كوردستانیشی لەسەر پرسی نەوت خستبووە ژێر پرسیارەوە، لە ئێستادا ئەو كەیسە گەڕێندراوەتەوە بۆ دادگاكانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا