سەلمە فاتیح: کشانەوەی واژۆی پەرلەمانتاران پڕۆژە یاسای ڕێکخستنی میدیا راناگرێت

پۆڵەتیک پرێس: هاوژین زیبا

ئەو پەڕلەمانتارەی کە یەکەم واژۆی لەسەر ڕەشنوسی پرۆژەی ڕێکخستنی میدیایی ئەلیکترۆنی کردووە، پێی وایە “ڕەخنەی نارەوا لە پرۆژەکە دەگیرێت و ئەوەش بەهۆکار دەزانێت کە پەڕلەمانتاران سەرەرای هاوهەڵوێستیان واژۆکانیان کشاندۆتەوە”.

پڕۆژەی یاسای میدیای ئەلیترۆنی کە پۆڵەتیک پرێس سەرجەمی دەقی ڕەشنووسی پڕۆژەکە بڵاودەکاتەوە، لە 22ماددە پێکهاتووە و لە هۆیەکانی دەرچواندنیدا هاتووە” بەهۆی گەشەكردنی میدیای ئەلیكترۆنیی و پێویستیی رێكخستنی ئەم میدیایە و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ زامنكردنی ئازادیی زیاتری بڵاوكردنەوە و هاوشانی ئەو ئازادییەیش، رەچاوكردنی بەرپرسیارێتیی لە بڵاوكردنەوە و پاراستنی ئابڕو و كەرامە تی هاونیشتمانیان” دەردەچوێندرێت.

لیژنەی رۆشنبیری لە پەرلەمانی کوردستان پێشنیازە یاسایەکیان بە ناوی پێشنیازە یاسای ڕێکخستی میدیای ئەلیکترۆنیی لە هەرێمی کوردستان ئامادە کرد، ئەم پێشنیازە یاسایە سەرەتا کەس هیچی لەسەر نەدەوت و بە بێدەنگیی خەریک بوو تێدەپەڕی، بەڵام دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسکرا، ئێستا بوەتە بابەتەی سەرەکی ڕای گشتی لە هەرێمی کوردستان.

سەلمە فاتیح، سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری لە پەرلەمانی کوردستان بە پۆڵەتیک پرێس وت: پێشنیازە یاسای ڕێکخستی میدیای ئەلیکترۆنیی، سێ هەفتە پێش راگەیاندنی پرۆژەکە لە لایەن لیژنەی رۆشنبیرییەوە خوێندنەوەی بۆ کراوە و رای شارەزا و پسپۆڕانی بواری میدیای ئەلیکترۆنی بۆ وەرگیراوە.

وتیشی: ئامانجی یٔێمە فەراهەمکردنی زیاتری ئازادی کاری رۆژنامەوانیی و پاراستنی هاوڵاتیان و رۆژنامەنووسانە، پەشیمانبوونەوەی بەشێک لە پەرلەمانتارانیش بەهۆی بەلاڕێدابردنی راستی پرۆژە یاساکەیە، بەڵام پرۆژەکە ناکشێنینەوە و ڕاناگیرێ و لە نزیکەوە و لە ناوچە جیاوازەکان لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و کەسانی پەیوەست کۆدەبینەوە و رایان وەردەگرین .

ژمارەیەک نووسەر، رۆژنامەنووس، ئەکادیمی و یاساناس راگەیەندراوێکیان لەسەر پێشنیازە یاساکە بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، ئەم پرۆژەیە كە ناوەڕۆكەكەی ئێستا ئاشكرا دەبێت، پێناچێت بۆ رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی بێت، بەڵكو هەوڵێكە بۆ بەرتەسككردنەوەی ئازادییەكان و بێدەنگكردنی هاووڵاتییان تاوەكو نەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵاییەتییەکاندا رەخنە و تێبینی و سەرنجی خۆیان لەبارەی رووداوەكان و گرفت و كەموكوڕی و گەندەڵییەكانی حكومڕانییەوە دەرببڕن.

هەر لەسەر پێشنیازە یاساکە، نەزاکەت حسێن، مامۆستای زانکۆ، بە پۆڵەتیک پرێس-ی راگەیاند: لە هەرێمی کوردستان گرفتی میدیای ئەلیکرۆنییمان هەیە، بەڵام ئەم پرۆژە یاسایە نابێتە هۆی چارەسەری کێشەکانی ناو ئەم میدیایە، بەڵکو ناوەرۆکی پرۆژە یاساکە زیاتر لە شێوەی لێپرسینەوە و سزادانی رۆژنامەنووساندایە، لەکاتێکدا یاسای کاری رۆژنامەنووسی ساڵی 2005 باشترین یاسای رۆژنامەگەرییە ئەگەر کاری پێبکرێت.

نەزاکەت حسێن، باسی لەوەشکرد: ئەم پرۆژەیاسایە بە کاتێکی کەم و راوێژنەکردن لەگەڵ پسۆڕان ئامادە کراوە، هەربۆیە کاڵ و کرچی پێوە دیارە و چارەسەری کێشەی میدیای ئەلیکترۆنیی لە هەرێمی کوردستاندا ناکات.

ناڕەزاییەکانی ناو سۆشیال میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێدەچێت پێشنیازە یاسای ڕێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنیی گۆرانی بەسەردا بهێنێت یان فراکسیۆنەکانی پەرلەمان ناچار بکات پێداچوونەوەیەکی سەرتاسەریی بە پێشنیازە یاساکەدا بکەن.

لە میدیای نوێدا، کە دیجیتاڵ میدیاشی پێدەوترێت، بە كاتێكی زۆر كەم و زۆرجار ڕاستەخۆ هەواڵ و گۆڕانكارییەكان دەگەن بە بەکارهێنەر و وەرگر. ئیتر شتێك نەماوە بەناوی بەربەستی شوێن و كات، ئەو میدیایە سەکۆیەکە و ئازادی ڕەهای تێدایە و زەمینەیەكی گونجاوی بۆ بیری ئازاد و دەربڕینی ئازاد فەراهەم كردوە و دەرفەتی بەشداریكردنی بەكارهێنەرانی بە شێوەیەکی زۆر جیاواز لە میدیای کۆن ڕەخساند.

دەقی پێشنیارە یاسای ڕێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا