سه‌میر هه‌ورامی بۆ پۆڵه‌تیك: له‌گه‌ڵ به‌غدا دوو ڕێككه‌وتنمان كردووه‌

پۆڵەتیک پرێس

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شاندی دانوستانکاری هەرێم بەمزووانە دەگەڕێتەوە بەغدا بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان لەبارەی پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2021.

لەوبارەیەوە سەمیر هەورامی، وته‌بێژی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، دوو رێککەوتن کراوە یەکێکیان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان و یەکێکیش لەگەڵ حکومەتی عێراق، ئێمە وەکو هەرێم پابەندین بە هەر یەکێکیانەوە ئەگەر جێبەجێ بکرێن.

باسی لەوەشکرد، شاندی دانوستانکاری هەرێم لەماوەی چەند رۆژی داهاتوو دەگەڕێتەوە بەغدا بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان لەبارەی پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی عێراق بۆ ساڵی 2021.

هەفتەی رابردوو پەرلەمانی عێراق شکستیهێنا لە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی بەهۆی بەردەوامی ناکۆکییەکان لەسەر بەشێک لە بڕگەکانی ناو پڕۆژەیاساکە، ئەوەبوو دەنگدان لەسەر بودجە بۆ شەممەی داهاتوو دواخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا