فوئاد حسێن بەمەبەستی لێپرسینەوە بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

پەرلەمانی عێراق داوا لە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە دەکات بەمەبەستی وەڵامدانەوەی 17 پرسیار، لە دانیشتنەکانی داهاتوودا ئامادەیی هەبێت.

میدیاکانی عێراق چەند بەڵگەنامەیەکیان بڵاوکردەوە، تێیدا ئاماژە بە 17 پرسیار و پێشێلکاری کراوە کە لەلایەن حامد موسەوی پەرلەمانتار بەمەبەستی لێپێچینەوە لە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشنیار کراوە.

لە بەڵگەنامەکاندا ئاماژە بەوە کراوە، فوئاد حسێن چەند کەسێکی نزیکی خۆی خستووەتە سەر کار و تەنسیبی بۆ دوو برا کردووە کە نزیکایەتییان لەگەڵ بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هەبووە بەمەبەستی ئەوەی لە نوسینگەکە کار بکەن ئەمەش بەپێی یاسا جۆرێکە لە گەندەڵی و پێشێلکاری.

لە یەکێکی دیکە لە خاڵەکاندا حامد دەپرسێت: بە چ بیانوویەکی یاسایی باڵیۆزە خانەنشینەکان دووبارە بڕیاری دامەزراندنیان بۆ دەرکراوە؟ لەکاتێکدا ئەمە پێشێلکاری یاسایە.

لەو بەڵگەنامانەدا حامد ئاماژەی بە چەندین دۆسیەی گەندەڵی و نایاسایی کردووە کە لەلایەن فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئەنجامدراون و بەو مەبەستەش پەرلەمان داوا دەکات لە دانیشتنەکانی داهاتوو ئامادەبێت تا وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا