کاریگەرییە ئابورییەکانی تێنەپەڕاندنی بودجە ئاشکرا دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری ئابوری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لە کاریگەرییەکانی دواکەوتنی دەنگدان کرد لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021.

مەزهەر محەمەد ساڵح بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، دواکەوتنی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە دەبێتەهۆی دروستکردنی بۆشاییەکی گەورە لە سەقامگیری ژیانی ئابوری و کاریگەری لەسەر بازاڕ و وەبەرهێنان دەبێت.

هاوکات، ئاماژەی بەو مەترسییانەش کرد کە ئەشێت دواکەوتنی پڕۆژەیاسای بودجە لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدانی وەبەرهێنان و کەمکردنەوەی بێکاری دروستی بکات.

ئەو راوێژکارەی کازمی چەند پێشنیارێکی کرد لەوانەش، یاسا داراییە هەمیشەییەکان کارا بکرێنەوە لەوانەش، یاسای پەیوەندی دارایی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و یاسای داهاتی دارایی دەوڵەت لەپێناو کەمکردنەوەی ئەو ناکۆکییانەی هەموو ساڵێک دەکەونە بودجەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی یەکشەممە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەهۆی بەردەوامی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە دووبارە دانیشتنی پەرلەمانی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا