وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەچێتە پەرلەمان

پۆڵەتیک پرێس

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 27ی نیسانی 2021، دانیشتنی ژمارە 10ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان بەئامادەیی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم بەڕێوەبچێت.

لەڕاگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستاندا بەرنامەی کاری دانیشتنی ڕۆژی سێشەممە بڵاوکرایەوە و بڕیارە بەئامادەبوونی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی منداڵان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و خانەوادەکانیان بکرێت.

لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی زۆری کێشەکانیانەوە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەهەرێمی کوردستان چەندینجار گردبوونەوەیان ئەنجامدا و لەدیارترین داواکارییەکانیشیان چارەسەرکردنی کێشەی موچەکانیان بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا