کورد ترسی لە دروستبوونی بەربەستە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە

پۆڵەتیک پرێس

پەرلەمانتارێکی کوردستان جەختی لەوەکردەوە، ئەو شاندەی هەرێم کە لەم دواییانە سەردانی بەغدای کرد، وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی داوەتەوە و هیچ بژاردەیەک لەبەردەم پەرلەمانتارانی عێراق نەماوە تا ببێتە رێگر لەوەی دەنگ لەسەر پشکی هەرێم بدەن.

عوسمان کەریم، ئەندام پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەڕووی هونەرییەوە دڵنیایی لەبارەی جێگیرکردنی پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 هەیە، بەڵام هێشتا دیار نییە هەرێم چۆن 250 هەزار بەرمیل نەوتەکە رادەستی بەغدا دەکات، ئایا بەشێوەی نەقد یاخود بەش بەش.

وتیشی: لە ئێستادا بابەتەکە لە دەستی فراکسیۆنە سیاسییەکاندایە، ئێمە لەوە دەترسین بودجەی هەرێم ببێتەهۆی ناکۆکی سیاسی و لە پەرلەمان بەربەستی بۆ دروست بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆیە وابڕیارە شاندێکی سیاسی کە پێکدێت لە نوێنەری هێزە جیاوازەکانی کوردستان، هەوڵ بدەن بڕوا بە کوتلە پەرلەمانییەکانی عێراق بهێنن دەنگ بە پشکی هەرێم بدەن لە پڕۆژەیاسای بودجە، چونکە بابەتەکە لە دەستی ئەواندایە نەک لە دەستی حکومەت یاخود لیژنەی دارایی پەرلەمان.

بڕیارە رۆژی یەکشەممە، شاندێکی دیکەی هەرێم بگاتە بەغدا و کۆبوونەوەی کۆتایی لەبارەی رێککەوتنی بەغدا و هەرێم ئەنجامبدرێت و گفتوگۆ لەبارەی پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا