هۆکارەکانی دواکەوتنی پڕۆژەیاسای بودجە تەنیا پشکی هەرێم نییە

پۆڵەتیک پرێس

هاوپەیمانی سائیرون ئاشکرایکرد، ناکۆکییەکان لەبارەی پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 تاکە هۆکاری دواکەوتنی دەنگدان نییە لەسەر پڕۆژەیاساکە.

لەوبارەیەوە ریاز مەسعودی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، کێشە و ناکۆکییەکان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە تەنیا پەیوەندیدار نییە بە پشکی هەرێمەوە بەڵکو چەند کێشەیەکی دیکەی هونەری هەیە.

مەسعودی ئاماژەی بەوەکرد، لەو کێشە هونەرییانە پرسی بەهای دیناری عێراقییە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، هاوکات، پرسی نمرەی پیشەیی لەناو پڕۆژەیاساکە.

وتیشی: هەتا ئەم ساتە هیچ رێککەوتنێک لەبارەی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساکە نییە لە دانیشتنی دووشەممەی داهاتوو، چونکە دانانی یاساکە بەمەبەستی دەنگدان لەسەری بەو مانایە نایەت کە تێبپەڕێندرێت یاخود رێککەوتنی لەسەر بکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەختە پڕۆژەیاسای بودجە لە دانیشتنی رۆژی دووشەممەی داهاتوو تێبپەڕێندرێت لەبەرئەوەی هێشتا یاسای دادگای فیدڕاڵی بڕیاری لەسەر نەدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا