پەرلەمان و دەزگای هەڵبژاردنی حزبەكان كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی ئامادەكارییەكانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە، بریارە لە چەند رۆژی داهاتودا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردنی حزبەكان كۆببنەوە.

مەلا ناسر ئەحمەد ئەندامی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، بڕیارە رۆژی پێنج شەممە 28ی كانونی دووەم جێگری سەرۆكی پەرلەمان كۆبوونەوەیەك لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردنی حزبەكان ئەنجام بدات ئەوەش بەمەبەستی چۆنیەتی ئامادەكارییەكانی كوردە لە ناوچە دابڕاوەكان بۆ هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانی عێراق.

وتیشی، “دەزگای هەڵبژاردنی حزبەكان میكانزمەكانی خۆیان بۆ هەڵبژاردن لە ناوچە دابڕاوەكان دەخەنەڕوو، بەلای ئێمەشەوە گرنگە لەو ناوچانە كورد یەك دەنگ و یەك هەڵوێست بێت بۆئەوەی دەنگەكانی بەفیڕۆ نەڕوات، چونكە ئەم هەڵبژاردنە بۆ كورد سەخت دەبێت”.

بڕیارە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێش وەختە لە عێراق ئەنجام بدرێت و ئەوەی هەڵبژاردنی ئەمجارە جیا دەكاتەوە لە هەڵبژاردنەكانی پێشتر، سیستمی هەڵبژاردنەكەیە كە پاڵێوراو بەشێوەی تاكەكەس خۆی كاندید دەكات، نەك لە چوارچێوەی لیستی هەڵبژاردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا