پۆڵەتیک پرێس
فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەکردەوە ناکۆکی نێوان هێزە سیاسییەکان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 بەردەوامە.
لەوبارەیەوە سەلیم شوشکەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ رایگەیاند، بەربەستەکانی بەردەم تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە تەنیا پشکی هەرێم نییە، بەڵکو ناکۆکی سوننە و سوننە، شیعە و شیعە، سوننە و شیعە بوونەتە بەربەست بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنە سیاسییەکانی پەرلەمان بەتایبەت لە بابەتەکانی پەیوەست بە بەشە بودجەی پارێزگاکان و بەهای دۆلار ناکۆکن و وتیشی: ئەم پڕۆژەیاسایە لەلایەن فراکسیۆنی دیکەوە رەتدەکرێتەوە نەک فراکسیۆنە کوردییەکان.
ئەوەشی خستەڕوو، چەن لایەنێکی سیاسی هەن کە نایانەوێت پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 تێبپەڕێندرێت و سودمەندن لە تێنەپەڕاندنی.
وتیشی: سەختە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 تێبپەڕێندرێت چونکە ناکۆکییەکان قوڵن و زۆرن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی دهستهی سهرۆكایهتی پهرلهمانی عێراق بڕیاریدا ڕۆژی یهكشهممه دهنگدان لهسهر پڕۆژهیاسای بودجهی گشتی عێراق ئهنجامبدرێت.