فوئاد حسێن: توانامان نییە رووبەڕووی توركیا ببینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، ناتوانین بە شەڕ رووبەڕووی توركیا ببینەوە و پێویستە پەكەكەش ئاگاداری بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان بێت، چونكە بەپێی دەستوور هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە: ئێمە رێز لەو دەوڵەتانەی دراوسێمان دەگرین و دەستتێوەردان ناكەین لە كاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتانە ئەوانیش پێویستە دەستتێوەردان نەكەن لە كاروباری ناوخۆی عێراق، بەڵام توركیا دەڵێت پەكەكە لە ناوخاكی كوردستانی عێراقدان، ئێمە پابەندین بە دەستووری عێراق و بەپێی دەستووری عێراقیش ناكرێت هیچ هیزێك كە لەسەر خاكی عێراقە و بێگانەیە نابێت خاكی عێراق بەكاربهێنێت بۆ هێرشكردنە سەر دەوڵەتێكی دراوسێ‌.

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، هیچ رێككەوتنێكی دوو قۆڵی لە نێوان عێراق و توركیا نییە كە رێگە بدات بە توركیا بێتە ناو خاكی عێراق، هەندێك كەس باسی پەیمانێك دەكەن ساڵی 1980 لە نێوان توركیا و عێراق هەبووە، لەسەر بنەمای ئەو پەیمانە توركیا مافی هەیە بێتە ناو خاكی عێراق، لە راستیدا بەدواداچوونم بۆ ئەو بابەتەكردووە هیچ پەیماننامەیەك نیە، بەڵكو ئەوەی هەیە كۆنووسێكی كۆبوونەوەیە، لەنێوان تاریق عەزیز وەزیری دەرەوەی ئەو كاتەی عێراق و وەزیری دەرەوی توركیا، ئەو كۆنووسە باسی ئەوە دەكات هێزی سەربازی توركیا مافی هەیە بۆ پێنج كیلۆ مەتر بچێتە ناو خاكی عێراق و بۆ ماوەی 72 سەعات بمێننەوە و پێشوەختیش حكومەتی عێراق ئاگاداری ئەو هاتنە بێت، ئەو كۆنووسەش بۆ ماوەی یەك ساڵ بووە.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی: لە كاتێكدا ئەو كاتە پەكەكە وەكو هێزی چەكداری نەبووە، پەكەكە لە ساڵی 1984 ەوە شەڕی چەكداری راگەیاند، ئەو رێككەوتنە دژی پارتی دیموكرات بووە.

وتیشی: پێویستە لەگەڵ توركیا بگەینە رێگەچارەیەك لەسەر ئەم پرسە، ئەوەی هەیە عێراق باوەڕی نیە بەوەی بەهێز بەرامبەر هێزێكی دیكە راوەستێت و تواناشی نیە راوەستێت، پێویستە پەكەكە ئاگاداری بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان بێت چونكە هەرێم بەشێكە لە عێراق و بوونی پەكەكە لە هەرێم كێشەی بۆ هەرێم دروستكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا