سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت هەرێمی كوردستان لەبەردەم دۆخێكی ناڕوون و كۆمەڵێك ئاڵنگاریدایە. ئەمڕۆ، زیاتر لە هەر كاتێك، پێویستمان بە یەكگرتوویی و هاوكاریی نێوان هەموو لایەنەكان، بەتایبەتیش پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەیە كە پێكەوە دواڕۆژی ئەم هەرێمەیان لە دەستدایە.

لە راگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە دوا سەردانی شاندی حكوومیی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات بە سەرۆكایەتیی بەڕێز برێت مەكگورك، نێردەی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئافریكا و بە یاوەریی بەڕێز ئامۆس هۆكستاین، نێردەی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا بۆ ژێرخانی جیهانی و ئاسایشی وزە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئێمە پابەندی و پاڵپشتیی خۆمان بۆ پەیوەندیی دوولایەنەی بەهێز و بەرهەمداری عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی وڵاتە یەكگرتووەكاندا لەسەر بنەمای ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی دووپات دەكەینەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەرێمی كوردستان لەبەردەم دۆخێكی ناڕوون و كۆمەڵێك ئاڵنگاریدایە. ئەمڕۆ، زیاتر لە هەر كاتێك، پێویستمان بە یەكگرتوویی و هاوكاریی نێوان هەموو لایەنەكان، بەتایبەتیش پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەیە كە پێكەوە دواڕۆژی ئەم هەرێمەیان لە دەستدایە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندووە، داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییەكان دەكەین كە جیاوازییەكانیان بەلاوە بنێن و بە سنگێكی فراوانەوە كێشەكانیان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێكگەیشتنەوە چارەسەر بكەن. ئەوەی كۆماندەكاتەوە زۆر گەورەترە لەوەی لە یەكتریمان جیا دەكاتەوە. بۆ ئەوەی بتوانین سەقامگیری و یەكڕیزی جێگیر بكەینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین بەرژەوەندییەكانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بپارێزین و پەرەیان پێ بدەین، پێویستە هەموومان بە بەرپرسیارییەتەوە هەنگاو بنێین.

ئاماژە بەوەش دەكات، هاوكات پێشوازی لە بەرەوپێشچوونی بەردەوامی چارەسەری كێشەكانی نێوان حكوومەتی فیدراڵیی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین. وێڕای سەختییەكانی ڕابردوو، ئێمە گەشبینین كە دەتوانین لەگەڵ سەرۆكوەزیران بەڕێز محەمەد شیاع ئەلسودانی و كابینەكەی و لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا، گرفتە هەڵپەسێراوەكان چارەسەر بكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا