پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری مانگێک لە هەڵمەتەكانى جەنگی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆسی بڵاوکردەوەو بەپێی ئامارەکە لە ماوەی مانگێکدا لە 23 ی تەممووز بۆ 23 ی ئاب، 85 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و 19 سەربازیش بریندار بوون هەروەها حەوت گەریلای بەشداربووی هەڵمەتەکان شەهید بوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ماوەی مانگێکدا هێزەکانی گەریلا 60 چالاکییان لە دژی دەوڵەتی توركیا ئەنجامداوە و گورزیان لە دوو زرێپۆش و شەش کۆپتەر داوە.
هەپەگە ئاماژە بەوەشدەكات، سوپای تورکیای داگیرکەر 65 جار لە دژی هێزەکانی گەریلا گازی ژەهراوی و کیمیایی بەکارهێناوە.
دەقی راگەیاندراوەکەی هەپەگە:
“ئۆپراسیۆنی داگیرکەری، کە سوپای تورکی فاشیست لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١دا لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دەستیپێکردووە ١٢٠ رۆژی تێپەڕاند. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکانی جەنگی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆس وەڵامی داگیرکەرانیان دایەوە. گەریلاکانی ئازادیمان ماوەی ١٢٢ رۆژە بەبێ راوەستان و پسانەوە بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن، لاپەڕەیەکی نوێیان بە مێژووی بەرخودانی گەلان زیاد کرد، شێواز و رێبازە دەوڵەمەندەکانی شەڕی سەردەمی نوێیان خستووەتەبواری جێبەجێکردەوە و جارێکیتر سەلماندیان، کە تێکۆشانی شکۆمەندانەی ئێمە سەردەکەوێت.
ئیرادەی ئاپۆیی، کە لە کاتی داستانی گارەدا لە بەرزترین ئاستدا نوێنەرایەتی کرا، لە مام رەشۆ وەرەچەرخا بۆ نەریتێک و رێبازێک، ئەمڕۆ لە گۆڕەپانەکانی تری بەرخودان لە وەرخەل و شاخە سوور گەیشتووەتە چوارەمین مانگ و مزگێنی و مژدەی سەرکەوتن دەدات، لە هەمان کاتدا لە دژی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سڕینەوە و پاکتاوکردن، لە باکووری کوردستان چالاکیی بەفراوان و سەرکەوتوانە ئەنجامدراون. گەریلاکانمان لە هەموو گۆڕەپانەکان هەناسەیان لە داگیرکەران بڕیوە و قۆناغێکیان دەستپێکردووە، کە گورزی قورس لە داگیرکەران دەدەن.
ئاماری شەڕی مانگێک لە هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکانی جەنگی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆس:
ئەو چالاکییانەی لەلایەن هێزەکانمانەوە ئەنجامدراون؛
– ١٠ چالاکیی هەماهەنگ و لەیەک کاتدا لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە ئەنجامدراون
– ١٣ چالاکیی گورز لێدان
– ٧ چالاکیی نیشانە شکێنی
– ١٣ چالاکیی سابوتاژ
– ١٥ چالاکیی بە چەکی قورس
– چالاکییەکی چوونەسەر
– چالاکییەکی هێرشبردن
– بە گشتی ٦٠ چالاکی لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە ئەنجامدراون.
ئەنجامی چالاکییەکانی هێزەکانمان؛
– ٨٥ داگیرکەر سزادراون
– ١٩ داگیرکەر بریندار بوون
هاوڕێیانی شەهیدمان؛
– ٧ هاوڕێمان شەهید بوون
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
– سوپای تورکی داگیرکەر، کە بەرامبەر بە بەرخودانی گەریلا گورزی قورسی لێدەدرێت و ناتوانێت ئەنجام بە دەست بهێنێت، لە زەوی و ئاسمانەوە هەموو رۆژێک هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومان دەکات.
– ٦٥ جار گازی ژەهراوی و کیمیایی بەکارهێناوە.
ئەو ئۆتۆمبێل و زرێپۆشانەی دوژمن لەلایەن هێزەکانمانەوە گورزیان لێدراوە؛
– ٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی
– ٦ کۆپتەری هێرشبەر و جەنگی
ئەو کەلوپەل و پێداویستییە سەربازییانەی لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێنراون؛
– ٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی جۆری کیرپی
– چەکێکی ئەی فۆر و سەنگەرەکەی
– ٢ درۆن
– ٧ کامێرای چاودێری
ئەو کەرەستە و پێداویستییە سەربازییانەی دوژمن، کە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە؛
– چەکێکی بی کەی سی
– درۆنێک
– ٢٠ کیلۆ تەقەمەنی”.