پۆڵەتیک پرێس
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: سەرۆکی حکومەتی هەرێم راستگۆ نەبووە لەگەڵ خەڵکەکەی خۆی و باس لەوە دەکات لەبەر ئەوەی وەسفی پارتی ناکەین لەبەغدا ئەوانیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هێرش دەکەنە سەرمان.
غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند: ئەوەی ئێمە وتوومانە و دەیڵێین، بەرپرسانی پارتی پێی نیگەرانن تەنیا راستییەکانه، ئێمە دەڵێین حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەت سه‌رۆکی حکومه‌ت راستگۆ نەبووە لەگەڵ خەڵکەکەی خۆی، لە بابەتەکانی مووچە، سووتەمەنی، فرۆشتنی نەوت کێشە و گرفتی زۆریان دروستکردووە.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران باس لەوە ده‌کات له په‌ڕه و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه به مه‌به‌ست هێرشیان ده‌کرێته سه‌ر و ده‌شڵێت: له چه‌ندین په‌ڕه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و میدیا و ته‌له‌فزیۆنه‌وه به مه‌به‌ست هێرش ده‌کرێته سه‌رمان، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له به‌غدا وه‌سفی پارتی ناکه‌ین.