شنۆ ئەشقی: یاسای چاکسازی گەورەترین درۆی حکومەت بوو بۆ پەرلەمان و خەڵکی کوردستان

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لێژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ماوەی زیاتر لە ١٠ مانگە یاسای چاکسازی لەپەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە بەڵام حکومەت لە دوو ڕاپۆرتی سێ مانگی کە ئاڕاستەی پەرلەمانی کردووە تەنها ڕێنمایی دەرکردووە و هەنگاوی پێویستی نەناوە بۆ جێبەجێكردنی یاساكە.

شنۆ شەهید ئەشقی ئەندامی لێژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هەنگاوە کرداریەکان بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لەلایەن حكومەتەوە لە ئاستی پێویست نەبوون کە گۆڕانکاری بەسەر ڕێژەی لێبڕینی موچەدابهێنێ بە ئاڕاستەی ڕێگری کردن لە گەندەڵی و نادادی لە دام و دەزگاکانی حکومەت و جێبەجێ کردنی یاساکەدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەی لێژنەی دەستپاکی بڕیاردراوە لە داهاتویەكی نزیکدا بانگهێشتی وەزیرە پەیوەندارەکان بكرێت بەمەبەستی گفتوگۆکردن لە بارەی هۆکاری جێبەجێ نەکرنی یاسای چاكسازی لەهەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا