کۆمسیۆن دڵنیایی دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دڵنیایی دەدات، لەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان 100% سەرکەوتوو دەبێت و راشیگەیاند: جگە لە بوونی چاودێرانی بیانی و ناوخۆیی و لایەنە سیاسییەکان، کۆمسیۆن لە رێگەی کامێراکان چاودێری بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی تەواوی بنکە و وێستگەکان دەکات.

عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: کۆمسیۆن لە پارێزگاکاندا چوار جار ئامێرەکانی دەنگدانی بە بەرچاوی دامەزراوە فەرمییەکان و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و پسپۆرانی یارمەتیدەری هەڵبژاردن لە یۆنامی تاقیکردووەتەوە، ئەنجامەکەی دەرکەوتووە پرۆسەکە 100% سەرکەوتووە.

وتیشی: کۆمسیۆن چەندین پێوەری لە بارەی کارئاسانی بۆ چاودێرانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و راگەیاندکاران و بریکاری لایەنە سیاسییەکان گرتووەتەبەر، جیا لەمانەش تەواوی بنکە و وێستگەکانی دەنگدان لە تەواوی پارێزگاکاندا لە رێگەی کامێراوە چاودێری دەکرێن لەپێناو پاک و بێگەردی هەڵبژاردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا