موقتەدا سەدر دوا بڕیاری لەسەر هەڵبژاردندا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە وتارێكدا كە ئاراستەی رای گشتی عێراقی كرد، پاشگەزبوونەوەی خۆی لە بڕیاری بایكۆتكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند.

موقتەدا سەدر، لە وتارەكەیدا جەختی كردەوە، لە پێناو نەهێشتنی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی، رەوتەكەی بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقدا دەكات، كە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

رێبەری رەوتی سەدر وتیشی، بەرژەوەندی هەموو لایەك لەوەدایە، كە رەوتەكەی‌ بەشداری لە هەڵبژاردندا بكات و داواشی لە خەڵكی عێراق كرد، بەشدارییەكی ملیۆنی لە پرۆسەی دەنگداندا بكەن بەجۆشەوە بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان.

ئاشكراشیكرد، نامەیەكی واژۆكراوی لەلایەن سەركردە سیاسییەكانی عێراقی بەدەست گەیشتووە، كە بریتیە لە بەڵگەنامەیەكی چاكسازی و سەركردەكان ئامادەیی خۆیان نیشانداوە، كە هەوڵ بۆ چاكسازی دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا