دەمپارتی لە 11 پارێزگا یەکەمەو 70شارەوانی شارو شارۆچکەشی هێناوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بەردەوامە و دەم پارتیش لە 11 پارێزگای باکوری کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە.

لە باکوری کوردستان بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان و جیاکردنەوەی نزیکەی 60% ی دەنگەکان، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلانی (دەمپارتی) لە 11 شارەوانی لەپێشەوەی پارتەکانی دیکەیە کە ئەوانیش بریتین لە شارەوانییەکانی وان، ئامەد، بەدلیس، سێرت، مێردین، دێرسم، ئێلیھـ، مووش، جۆلەمێرگ، ئاگری و ئیدیر. دەمپارتی ھەروەھا 70 شارەوانی شار و شارۆچکەشی بردووەتەوە.

ژمارەی دەنگ و شارەوانییەکانی دەم پارتی لەم ھەڵبژاردنەدا بەراورد بە دەنگەکانی ھەدەپە لە ھەڵبژاردنی ساڵی 2019 زیادیکردووە.

لە کۆی حەوت گەورە شارەوانییەکەی باکوری کوردستانیش، دەمپارتی لە وان و ئامەد و مێردین یەکەم بووە، لە ئەرزەڕووم و  مەڵەتی ئاکپارتی یەکەمە، لە دیلۆک جەھەپە و لە رووھاش پارتی سەرلەنوێ رەفا پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا