پۆڵهتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمرۆ هەینی 30ی تەمموز لەشاری کۆنیای تورکیا تورکە رەگەزپەرستەکان هێرشیان کردە سەر خێزانێکی کورد و 7 کەسی ئەو خێزانەیان کووشت.
میدیاكانی توركیا ڕایانگەیاند، ژمارەیەك نەتەوە پەرست لە شارۆچكەی مەرامی سەر بە شاری كۆنیا، بە چەك هێرشیان كردووەتە سەر ماڵی خێزانێكی كورد و دوای ئەوەی حەوت ئەندامی خێزانەكە دەكوژن كە سیانیان ژنن، ئاگر لە ماڵەكەشیان بەردەدەن و هەڵدێن.
لە 12ی ئایاری ئەمساڵیش 60 نەتەوە پەرست بە دار و بەرد هێرشیان كردبووە سەر ئەو خێزانە و 11كەسیان لێ برینداركردن.
ماوەیەکە لە تورکیا کوردانی باکور و بهشێك لهكوردانی باشووری کوردستانیش كه بۆ گەشت و چارەسەری پزیشكی دەچنە تورکیا لەلایەن توندڕەوو تورکە رەگەزپەرستەکانەوە رووبەڕووی هێرش دەبنەوە.
کوردانی باکور پەنجەی تاوان دەخەنە پاڵ حکومەتی ئاک پارتی و مەهەپە کە لە رووی سیاسییەوە زەمینە بۆ ئەو تورکە رەگەزپەرستانە خۆش دەکەن، پەلاماری کوردان بدەن.