وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لەبارەی بڕیارەكەی دادگای پاریس هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سرووشتیەكانی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بریاری دادگای فەرەنسی لە بەرژەوەندی حكومەتی عێراق دژی توركیا، ڕێگر نابێت لە پەیوەندیەكانمان لە گەل حكومەتی بەغدا. لەم چوارچێوەیەدا ، سەردانی بەغدا دەكەینەوە بۆ گفتوگۆ و چارەسەركردنی بابەتەكانی پەیوەندیدار.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم چەند مانگەی دواییدا، لە گفتوگۆ و دانوستانی بەردەوامدابووە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ و دواجار لە سەر پرسی بودجە و نەوت وگاز ، هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێككەوتنی سەرەتایی و لەیەكتێگەیشتنی باش كە لە چوارچێوەی دەستووردا ، ماف و شایستە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان دابین دەكرێن.

ئەوەشهاتووە، بڕیاری دادگای فەرەنسی لە بەرژەوەندی حكومەتی عێراق دژی توركیا، ڕێگر نابێت لە پەیوەندیەكانمان لە گەڵ حكومەتی بەغدا. لەم چوارچێوەیەدا ، سەردانی بەغدا دەكەینەوە بۆ گفتوگۆ و چارەسەركردنی بابەتەكانی پەیوەندیدار.

جەختیش دەكاتەوە، لەمبارەیەوە حكومەتی هەرێم وێڕای دووپاتكردنەوەی هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی لە دەستبەردارنەبوون لە مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان، بەردەوام دەبێت لە پەیوەندیەكانی لە گەل بەغدا تا گەیشتن بە چارەسەری بنەرەتی و یاسایی و دەستووری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا