تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازیی لە خاکی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە خڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕێگە بە هیچ هەڕەشە و مەترسییەک نادات کە لە عێراقەوە بکرێتەسەری، هەروەها کاردەکات بۆ پاراستنی سەروەریی وڵاتەکە.

لەوەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان دەربارەی ئەگەری دەستپێکردنی هێرشی سەربازیی لە خاکی هەرێمی کوردستان خڵوسی ئاکار وتی، لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراق لەوبارەیەوە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

هەر بەوتەی وەزیری بەرگری تورکیا، لەچەند هەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ شاندی عێراق لەبارەی پاراستنی سنورەکانی هەردوو وڵات و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی نوێی سەربازیی قسەیانکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا