پۆڵه‌تیك پرێس:
كه‌مال كلیچدار ئۆغڵو، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) ڕه‌خنه‌ی توند ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌كات له‌بابه‌تی بایكۆتی كاڵای فه‌ره‌نسی.
كلیچدار ئۆغڵو، سه‌رۆكی پارتی جه‌هه‌په‌ی ئۆپۆزسیۆن ڕایگه‌یاند، “ئه‌ردۆغان بابه‌تی فه‌ره‌نسای قۆستوه‌ته‌وه بۆ شاردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی توركیا و داڕمانی به‌های لیره، ئه‌گه‌ر ڕاستده‌كات با جانتای ماركه‌ی هێرمیس-ی گرانبه‌ها بسوتێنێت كه هاوسه‌ره‌كه‌ی كڕیویه‌تی”.
سه‌رۆكی جه‌هه‌په له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتیشی، “با ئه‌ردۆغان كارگه‌ی ڕینۆ له توركیا دابخات ئه‌گه‌ر ده‌توانێت، بۆیه ئه‌و ته‌نیا قسه ده‌كات و كرداری نییه”.
كلیچدار ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌ئاشتیدا بژین و به‌وته‌ی ئه‌و “ململانێكان به‌سوودی ئێمه نییه و ته‌نیا و په‌ڕاوێزمان ده‌خات”.
ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی جه‌هه‌په له‌كاتێكدایه په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و فه‌ره‌نسا له‌ئاستێكی خراپدایه، سه‌رۆك كۆماری توركیا داوای له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی كردووه بایكۆتی كاڵای فه‌ره‌نسی بكه‌ن.