هەپەگە: شكستی قۆناغی یەكەمی هێرشەكانی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌- باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه‌)، ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی چەند رۆژی رابردوى له‌گه‌ڵ سوپای توركیا بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، 38 سەرباز لەریزی هێزه‌كانی سوپای توركیا كوژراون و تەرمەكانیان لای هێزەكانی گەریلان.

دەربارەی چالاکیی گەریلا و  هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر هەرێمی كوردستان، زاگرۆس هیوا وتەبێژی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان كەجەكە  بەپۆڵە تیك پرێسی راگەیاند، هێزه‌كانیان زه‌بری كوشنده‌یان له‌ هێزه‌كانی سوپای توركیا داوه‌ و توركیایان ناچاری پاشەكشەكردووە.

ئاشكراشیكرد، لە چالاکیی گەریلاکانیان كە لەچوارچێوەی دووهەڵمەتدا بەناوەكانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس و هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور بەرپەرچی هێرشەكانی سوپای توركیای داوەتەوە بەوهۆیەشەوە 38 سەرباز لەریزی هێزه‌كانی سوپای توركیا كوژراون و ژمارەیەكی بەرچاویش برینداربوون.

وتیشی،قۆناغی یەكەمی هێرشی توركیا بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان  شكستی هێناوەو زیانی زۆر بەر هێزەكانی توركیا كەوتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەندین چالاكی ئەنجامدراون هەرچەندە هێزەكانی توركیا گازی ژەهراوی و كیمیاییان بەكارهێناوەو پشتیان بە فڕۆكەی جەنگی بەستووە بەڵام تووشی شكست بوون و هەڵهاتوون و كەرەستە سەربازییەكانیان  كەوتووەتە دەست هێزەكانی گەریلا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا