دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی كۆماری ئێران درێژدەکرێتەوە

پۆڵه‌تیك پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی ئەنجومەنی پاراستنی دەستوری ئێران رایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران تا کاتژمێر 12 ی شەو درێژدەکرێتەوە.

عەباس عەلی کەدخودایی وتەبێژی ئەنجومەنی پاراستنی دەستوری ئێران به‌میدیاكانی وڵاتەکەی وتووه‌، بەمەبەستی پێدانی كاتی زیاتر بەو هاوڵاتیانەی وڵاته‌كه‌ی كه‌ بەشداری پرۆسه‌ی هەڵبژاردنیان نەکردوە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران تا كاتژمێر 12ی شه‌و درێژده‌كرێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی هەواڵی میدیاكانی ئێران22 ملیۆن هاوڵاتی لەهەڵبژاردنەکەدا دەنگیانداوە و به‌و پێیه‌ش رێژەی بەشداریكردنی هاوڵاتیان گەیشتوەتە37 %.

هاوكات عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی وڵاتەكەیدا كرد و دوای ده‌نگدان داوای لە هاوڵاتیان كرد بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكەن.

لای خۆیه‌وه‌، مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆک کۆماری پێشوی ئێران رایگەیاند، بەهۆکاری سیاسی ئەنجومەنی پاراستنی دەستور شیاوبونی خۆکاندیدکردنەوەی بۆ خولی 13ی هەمی سەرۆکایه‌تی کۆماری ئێران رەتکردووەتەوە، بۆیە بەشداری هەڵبژاردنەکە ناکات وبایكۆتی ده‌نگدان ده‌كات.

ئەمڕۆ هەینی، 13 هەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئێران دەستیپێکرد و تیایدا 59 ملیۆن و 310 هەزار و 307 هاوڵاتی مافی دەنگدانیان بۆ دیاری كرا ، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و 392هەزار و 148 هاوڵاتی بۆ کەمجار بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن و یەکێک لەو چوار پاڵێوراوەی لە رکابەریدا ماون هەڵدەبژێرن.

لەهەڵبژاردنەکەی ئێراندا، 592 کەس داواکاریی خۆپاڵاوتنیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران پێشکەشکردبوو و لەو رێژەیەش تەنها حەوت کەسییان پەسەندکران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا