ئێران بە مەرج گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، تاران هیچ پێش مەرجێك بۆ بەرزكردنەوەی سزاكان قبووڵ ناكات و ئەگەر واشنتن دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ڕێكەوتنەكان، دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێككەوتنەی پێشتر لە ساڵی 2015 دا واژووكراوە .

عەلی ئەكبەر ساڵحی، سەرۆكی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند: دیواری متمانە لەنێوان تاران و واشنتۆندا تێكچووە و پێویستە دووبارە دروستبكرێتەوە.

ئەو لێپرسراوە ئێرانیە رایگەیاندووە، وڵاتەكەی دەگەڕێتەوە بۆ جێبەجێكردنی هەموو رێكەوتننامەكان ئەگەر بێت و واشنتن هەموو سزاكان لاببات .

ئاماژەشی بەوەداوە، ئەگەر واشنتن تەنیا بەیاننامەیەك لەسەر بەرزكردنەوەی سزاكان دەربكات، تاران بەوە ڕازی دەبێت كە لێدوانێك بدات لەسەر گەڕانەوە بۆ كەمكردنەوەی پابەندبوونەكان.

ڕوونیشیكردەوە ئەگەر ئەمریكا ڕێوشوێنێكی پراكتیكی لەسەر بەرزكردنەوەی سزاكان جێبەجێ بكات، ئێمە كاری پراكتیكی لەسەر كەمكردنەوەی پابەندبوونمان بەڕێكەوتنەكان جێبەجێ دەكەین.

سەرۆكی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتویەتی، ئێران سیاسەتی بەیاننامە بەرامبەر بە بەیاننامە و كردار بەرامبەر بە كردار و پابەندبوون لە بەرامبەر پابەندبوون پەیڕەو دەكات .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا