ئەمریکا ٨٠ بارەگای میلیشیاکانی سەر بە ئێران دەکاتە ئامانج

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی راپۆرتێکی میدڵ ئیست ئای، ئەمریکا ئەگەر باڵیۆزخانەکەی لە عێراق دابخات لە پلانیدایە ٨٠ بارەگای میلیشیاکانی سەر بە ئێران بکاتە ئامانج.

راپۆرتێکی میدڵ ئیست ئای پلانی ئەمریکای ئاشکرا کردووە، لەکاتێکدا ئەگەر بەهۆی زۆر دووبارەبوونەوەی هێرشی میلیشیاکانی سەر بە ئێران، باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا دابخات.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەو بارەگایانە شوێنی نهێنی و پەنای هەریەکە لە هادی عامری و قەیس خەزعەلی، سەرکردەی رێکخراوی بەدر و چەکدارانی ئەهلحەقی تێدایە، هاوکات، ئەو بارەگایانەشی تێدایە کە پەیوەندییان بە حزبوڵڵاوە هەیە.

لەوبارەیەوە سیاسیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات دەڵێت: پەیامی ئەمریکا ئاشکرا بوو، ئەگەر عێراق هەڵوێست وەرنەگرێت، ئەوان وەریدەگرن، ئەوەش بەواتای روودانی جەنگ، چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە بەغدا جەنگێکی ئاشکرایە.

لە ماوەی رابردوودا، ئەمریکا هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا کرد و ماوەی ٩٠ رۆژی دایە حکومەتی عێراقی بۆ راگرتنی هێرشی میلیشیاکانی سەر بە ئێران بۆسەر بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا