ناتۆ هەڵوێستی خۆی لەسەر هێرشەكەی سەر هەولێر راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەیمانی باكوری ئەتڵەسی ( ناتۆ ) هەڵوێستی خۆی لەسەر هێرشە مووشەكییەكەی شەوی رابردووی سەر شاری هەولێر دەربڕی و رایگەیاند: لەدژی ئەو جۆرە هێرشانە دەوەستنەوە.

پەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە تویتێكدا رایگەیاند: لەگەڵ هاوتا عێراقییەكانمان لەدژی ئەو هێرشانەی سەر هەولێر دەوەستینەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئاسایشی عێراق بۆ سەرجەم دەوڵەتانی ناوچەكە گرنگە.

هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر شاری هەولێر، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی كاردانەوەی جۆراوجۆری لێكەوتەوە، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا هەریەكە لە موقتەدا سەدر و مەسعود بارزانی رێككەوتن لەسەر ئەوەی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكبهێندرێت لەسەر ئەو هێرشەی شەوی رابردوو كرایە سەرشاری هەولێر بەبیانووی ئەوەی گوایە بارەگای ئیسرائیلی لەو شارەدا هەیە.

لەلایەكی دیكەوە ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئیدانەی ئەو هێرشە تاوانكاریە دەكات كە بۆ سەر ئامانجی مەدەنی لە هەولێر ئەنجامدرا.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە، پێكهاتەكانی سەر بە ڕژێمی ئێران بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەم هێرشەیان گرتووەتە ئەستۆ و دەبێت رووبەڕووی بەرپرسیارێتی بكرێنەوە لەبەرامبەر ئەم پێشێلكاریە زەقەی سەروەریی عێراق و هەروەها لە بەرامبەر هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر موڵك و ماڵی كەسانی مەدەنیی بێتاوان.

سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، گوایە هێرشەكەی سەر هەولێر، بە پاساوی لێدانی بنكەیەكی ئیسرائیلی بووە لە نزیك كونسوڵخانەی ئەمریكا، بەڵام شوێنی بە ئامانجكراو، شوێنێكی مەدەنییە و ئەو پاساوە تەنیا بۆ شاردنەوەی تاوانەكەیە و پڕوپاگەندەی ئەنجامدەرانی هێرشەكەش دوورە لە راستیەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا