ئەمریكا: ئێران گەورەترین داڵدەدەری تیرۆرە

پۆڵەتیك پرێس:

ئەمڕۆ دوو شەممە ئەمریكا جەختیكرد لەسەر پابەندبوونی بە روبەڕوبونەوەی هەڕەشەكانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و كۆریای باكور لەسەر ئاشتی و ئاسایشی جیهان.

دان بروییت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لە بەردەم كۆنگرەی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە برۆكسل وتی: ئێران مێژوویەكی مەترسیداری هەیە وەك گەورەترین داڵدەدەری تیرۆر لە جیهاندا و مێژووشی هەیە لە پێشكەشكردنی هاوكاری ناتەواو بە ئاژانسەكە.

هاوكات فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ژاپۆن داوایان لە ئێران كرد بگەڕێتەوە لە پێشێلكارییەكانی ئەتۆمی و بۆ پابەندبوونەكانی بە رێككەوتنی ئەتۆمی.

لای خۆیەوە سوهیل مەزروعی وەزیری وزەی ئیمارات داوای لە ئێران كرد سەرجەم پابەندبوونەكانی و هاوكارییەكانی بەرامبەر ئاژانسەكە جێبەجێبكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی تایبەت بە ئەتۆمی.

وەزیرەكەی ئیمارات وتی: سیاسەتی ئەتۆمی ئیمارات رونە، دوای كردنەوەی یەكەم كارگەی وزەی ئەتۆمی كە تاكە لە ناوچەكەدا.

ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا بە سەپاندنی سزا بەسەر ئەو لایەنە نائەمریكییانەی مامەڵە لەگەڵ ئێران دەكەن دوای كاراكردنەوەی سزاكانی سەر تاران.

لای خۆیەوە سامویل وربیرگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە كەناڵی العربیەی وت: ئەمریكا مافی خۆیەتی بە سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر ئێراندا، ئەمریكا هاوڕایە لەگەڵ ئەوروپییەكان دەربارەی مەترسی ئێران لە ناوچەكە جیهاندا.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا