ئێران دووبارە بەرهەڵستی سزاکانی ئەمریکا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە نوێترین بەرهەڵستی ئێران بەرامبەر سزاکانی ئەمریکا، سێیەم بارهەڵگری نەوتی ئێرانی گەیشتە بەندەری گواراگواو لە رۆژهەڵاتی ڤەنزوێلا.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سێیەم کەشتی بارهەڵگری نەوتی ئێرانی گەیشتووەتە بەندەری گواراگواو لە رۆژهەڵاتی ڤەنزوێلا، ئەوەش لەدوای پەیمانەکەی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا دێت لەبارەی باشکردنی دۆخی سوتەمەنی لەکاتێکدا وڵاتەکەی بەدەست کەمی بەنزینەوە دەناڵێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەشتییە بارهەڵگرەی بەر لە چەند رۆژێک دەستی بە گەشتەکەی کردووە، نزیکەی ٨٢٠ هەزار بەرمیل سوتەمەنی لەخۆ گرتووە، ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی هەفتەکانی رابردوودا کورتهێنانی بەهێزی بەنزین لە ڤەنزوێلا ناڕەزایەتی لێکەوتووەتەوە.

لەماوەی رابردووشدا، دوو بارهەڵگری دیکەی نەوتی ئێران گەیشتنە ڤەنزوێلا لەکاتێکدا ئەمریکا سزای بەسەر ئێراندا سەپاندووە و ئەمەش بەجۆرێک لە پێشێلکاری هەژمار دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵی ٢٠١٨، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کشایەوە و سزای بەسەر وڵاتەکەدا سەپاند، بەشێک لەو سزایانەش پەیوەندی بە نەوتی ئێرانییەوە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا