هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت گەشتی ئەمریکا بکەن

پۆڵەتیک پرێس

دادگای ئەمریکا حکومەتی وڵاتەکەی راسپارد بە دووبارە کردنەوەی بەرنامەی ڤیزای کۆچ کە دەبێتەهۆی پاراستن و رەخساندنی هەلی کار بۆ هەزاران کۆچبەر.

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، دادگای ئەمریکا حکومەتەکەی راسپاردووە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی بەرنامەی ڤیزای کۆچ “لۆتەری” کە وەک زەبرێک وایە بۆ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە پێشتر ژمارەیەک بڕیاری لە دژی کۆچبەران دەرکرد.

ئەوەش هاتووە، ئەو رێوشوێنانەی کە دادگای ئەمریکا لە برۆکلین جێبەجێی کردووە، تیشکی خستووەتەسەر ئەو بەرنامەیەی باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٢ دایمەزراند.

مانگی حوزەیرانی رابردوو، دادگای باڵای ئەمریکا هەوڵی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە بەرنامەی لۆتەری راگرت، بەڵام ئیدارەکەی بەردەوام بوو لە وەرنەگرتنی خوێندکاری نوێ بۆ بەرنامەکە.

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە جێهێشتنی دەسەڵات لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو، لەسەر رۆشنایی لێدوانەکانی پێشتری جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، پێشبینی دەکرێت ئیدارەی نوێی وڵاتەکە لەگەڵ کۆچبەراندا لێبوردەتر بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا