ئێران بە هەنگاوێکی نوێ تەحەدای ئەمریکا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، ئێران دەستی کردووە بە فڕێدانی گازی شەشەم فلۆریدی یۆرانیۆم بۆناو ئامێری نوێی “ناردنی ناوەندیی” لە جۆری “ئای ئاڕ ٢ئێم” و کە لە بنکەی ئەتۆمی نەتەنزدا جێگیرکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، لەدوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە رۆژی ١٤ی ئەم مانگە ئێران دەستیکردووە بە فڕێدانی گازی شەشەم فلۆریدی یۆرانیۆم بۆناو ئامێری نوێی ناردنی ناوەندیی کە لە بنکەی ئەتۆمی نەتەنزدا جێگیرکراوە.

ئەوەش هاتووە، ئەمە دەبێتە هەنگاوی نوێی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران کە دووبارە دەبێتە پێشێلکاری بۆ رێککەوتنەکەی لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان.

لەو رێککەوتنەدا هاتووە، ئێران بۆی هەیە یۆرانیۆم تەنیا لەڕێی نەوەی یەکەمی ئامێری ناردنی ناوەندیی لە جۆری ئای ئاڕ-١ئێم  زەخیرە بکات و بۆی هەیە تەنیا ئەو جۆرە ئامێرە لە بنکە ئەتۆمیەکە بەکاربهێنێت.

رۆژی سێشەممە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی ئه‌مریكی ئاشكرایکرد، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو تره‌مپ له‌ كۆشكی سپی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه‌، تیایدا تاوتوێی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ له‌هه‌فته‌كانی داهاتوودا گورزی سه‌ربازیی له‌ گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران كه‌ وێستگه‌ی نه‌ته‌نزه‌ بوه‌شێندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا