ئەمریکا داوای سزادانی تورکیا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کاندیدێکی پۆستی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای سزادانی تورکیا دەکات، ئەگەر بێتوو ئەو وڵاتە بەردەوامبێت لەسەر “پێشێلکارییە یاساییەکان”.

کارین دونفرید، کاندیدی پۆستی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەوروپا و ئاسیا ڕایگەیاند “پێویستە ئەمریکا لەگەڵ هاوبەش ئەوروپییەکانی کراوەبێت و کاربکات بۆئەوەی سزای تورکیا بدات، ئەگەر ئەو وڵاتە لە پێشێلکارییە یاساییەکان بەردەوام بێت”.

ئەو قسانەی دونفرید لەمیانی کۆبوونەوەی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا هات، کە تیایدا کریس ڤان هۆلین، سیناتۆری دیموکراتەکان سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیای بۆ باکووری قوبرس، بە “یادکردنەوەی داگیرکاریی ناشەرعی تورکیا” ناوبرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا ڤان هۆلین لە دۆنفریدی پرسی “ئایا ئامادەن سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنن؟” لەوەڵامدا کارین دونفرید وتی “بەڵێ ئێمە بەهێزین بۆ وەها کارێک”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا