پۆڵهتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، بڵاویكردهوه، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە گردێکی هەرێمی ئاڤاشین بە چەکی قورس، سوپای تورکیان کردووهته ئامانج.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە لەسەر چالاکیی گەریلاکانی دژی سوپای تورکیا و هەروەها بەردەوامیی هێرشەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی 18ی ئەم مانگە، لە گۆڕەپانی گردی سلێمانى لە هەرێمی ئاڤاشین، مۆڵگەکانی داگیرکەران بە چەکی قورس کرانە ئامانج و لە سەنگەر و تۆنێلەکانی شەڕی مەیدانی وەرخەلێ بەرخۆدانی مێژوویی بەردەوامە، داگیرکەران بە گازی ژەهراویی و ڕێژەیەکی زۆر تەقەمەنیی هێرشیان کرد و هیچ ئەنجامێکیان دەستنەکەوت.
ئهوهشهاتووه، سوپای توركیا بهردهوام لهرێگهی فرۆكهوه بۆردومان دهكات و هێرش دهكات بهڵام لهلایهن گهریلاوه وهڵام دهدرێنهوهو تێكدهشكێنرێن.
لهراگهیهندراوهكهدا ئاماژه بهوهشدراوه، لهكاتی چالاكییهكانی شهرو بۆردومانهكانی سۆپای توركیا هیچ زیانێك بهر گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار نهكهوتووه.
راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە :
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە ئاڤاشین:
لە ١٨ی تەمموزدا کاتژمێر ١٦:٤٠ لە گۆڕەپابی گردی سلێمانی بە چەکی قوڕس لە داگیرکەراندرا. بە ئاوایەکی بەهێز لسە سەنگەرەکانی داگیرکەراندرا.
لە سەنگەرەکانی شەڕو تونێلەکانی گۆڕەپانی وەرخاڵێی بەرخۆدانی مێژوویی هێزەکانمان بەردەوامە. لە ١٨ی تەمموزدا تاوەکو نیوەی شەو، داگیرکەران بە گازی ژەهراوی و تەقەمەنی هێرشی کرد بەڵام هیچ ئەنجامێکیان بەدەستنەهێنا.
لە ١٨ی تەمموزدا کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٥٠ و ٠٠:٣٠ لە مەرڤانۆس، تابوری عەرەبان و هردی سلێمانی هەلیکۆپتەرەکان دەستیان بە جموجووڵ کرد. گۆڕەپانی گردی سۆر و ستونێ لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومانکران.
لە ١٩ی تەمموزدا کاتژمێر ٠٩:١٠ لە گردی سۆر کاتێک کە داگیرکەران ویستیان هەڵبکوتنەسەر سەنگەرەکانی شەڕ، لێیاندرا و داگیرکەران نە ناچاری پاشەکشێیان کرد. کاتژمێر ٠٩:٤٠ داگیرکەران جارێکی دیکە هەوڵیاندا هێرش بکەن و هێزەکانمان بەرپەرچیاندایەوە و داگیرکەران جارێکی دیکە کشانەوە. داگیرکەران کە بارەگای سەربازی سیڤریەوە گردی سۆریان بۆردومان کرد.
لە چوارجێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی خابوردا لە هەرێمی حەفتانین و مەتینا:
لە ١٧ی تەمموزدا کاتژمێر ٠٦:١٠ لە گردی دوپشکی هەرێمی حەفتانین بە چەکی قوڕس لە داگیرکەراندرا. سەنگەرەکانی داگیرکەران تێکشکێنران.
١٨ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٣٠ و ٠١:٠٠ هەلیکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی گۆڕەپابی قەشورێ دەستیان بە جموجووڵ کرد. هەلیکۆپتەرەکانی شەڕ گوندەکانی کێستە و هرورێی سەر بە کانی ماسێی ئامێدیان بۆردومان کرد.
لە هەرێمی زاپ:
١٨ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٠٠:٠٠ و ٠١:٠٠ لە بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس گۆڕەپانی چەمچۆ بۆردومانکرا.
١٩ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٠٩:٣٠ و ١٠:٠٠ گۆڕەپانی چەمچۆ و سیدا لەلایەن فرۆکەکانەوە بۆردومانکران.
لەئەنجامی تۆپباران و هێرشی ئاسمانیدا زیان بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.”