ئەمریکا لەسەر داهاتووی خۆی لە عێراق هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا لەبارەی داهاتووی مانەوەی لە عێراق، لەگەڵ حکومەتی ناوەند لە گفتوگۆ بەردەوامە.

جۆن کێربی، وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، “ئەمریکا نایەوێت زیادبوونی توندوتیژی و هەڕەشە و هێرشی دژ بە هێزەکانی لە عێراق ببینێت بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردن یان هەر هۆکارێکی دیکە”، وتیشی: بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق لە روبەڕوبوونەوەی داعش.

ئەوەشی خستەڕوو، هێشتا ئەمریکا چاوەڕێی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکات و هیواشی خواست پەرلەمانێکی نوێ لە عێراق پێکبهێنرێت کە ئاوێنەی ئیرادەی گەل بێت و کار بکات بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی مافەکانی مرۆڤ و ئاسایش و ئابووری عێراق.

پێشتریش ئەمریکا و عێراق رێککەوتن لەسەر ئەوەی ئەرکی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی پێبهێنرێت و تا کۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزە شەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە عێراق جێبهێڵن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا