حكومەتی عێراق دوو ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێم دەنێرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە هەفتەی داهاتوو حكومەتی عێراق 60 تانكەر نەوتی سپی ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: حكومەتی عێراق كاروانێكی 60 تانكەری بە بڕی دوو ملیۆن لیتر نەوتی سپی لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو دەنێرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەو بڕە نەوتە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكاندا بێ بەرامبەر دابەش دەكرێت، كە 30 تانكەر بۆ پارێزگای هەولێر و دهۆك و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆیە، هەروەها 30 تانكەری تریش بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین دەبێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان راشیگەیاندووە، چاوەڕوان دەكرێت دوای هاتنی ئەو بڕە نەوتە راستەوخۆ نرخی نەوتی سپی لەبازاڕەكانی كوردستاندا روو لە دابەزین بكات و پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی خێراتر بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا