سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم یەكەمە لە بەشداری دەنگدانی تایبەت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت بڵاوكردەوە و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش پارێزگای سلێمانی بە پلەی یەكەم دێت لەبەشداریكردن لەپرۆسەكە.

رۆژی هەینی 8ی 10ی 2021 لەسەرتاسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو، دوای كۆتایهاتنی پرۆسەكەش كۆمسیۆن رێژەی بەشداری لەدەنگدانی تایبەت بڵاوكردەوە.

بەپێی داتاكانی كۆمسیۆن، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان پارێزگای سلێمانی لە رێژەی بەشداریكردن لە پلەی یەكەمدایە و 78% بووە، هەولێر 75%، دهۆك 69%، كەركوكیش 62.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا