پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرککۆماری ئێران، بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەشتەمین لووتکەی باڵای هاریکاری نێوان ئێران و تورکیا، گەیشتە ئەنقەرە.
لە فڕۆکەخانەی ئەنقەرە، سەرککۆماری ئێران لە لایەن،هاوسەرۆکی کۆمسیۆنی هاوبەشی ئابووری ئێران-تورکیا و وەزیری وەرزش و لاوانی تورکیا عوسمان ئاشکن، مەتین سەلچووک، جێگری پارێزگاری ئەنقەرە، جەواد ئۆجی، وەزیری نەوتی ئێران و هەروەها باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە محەمەدحەسەن حەبیبوڵڵازادەوە پێشوازی لێکرا.
چاوەڕوان دەکرێت، ڕەئیسی لە سەردانەکەیدا بۆ ئەنقەرە، پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، دۆخی غەززە و پرسەکانی پەیوەندیدار بە عێراق، سووریا، قەفقاز، ئەفغانستان، ئۆکرانیا و بە گشتی پرسەکانی هەرێمی لەگەڵ سەرککۆماری تورکیا باس بکات.